https://t.me/dr_mohammad_ghadami
لە بەنغلادیشە شەیخ حەسین هەڵ دێ
بەڵێ چەردە جا یانی چوار لە دە
یانی بەشێ زۆر؛ بڵێ چوار پەردە
جاش موقەددەمەی جەیشە براکەم
وەکوو بەچکەی کەر دەبێ پێش قەدەم!
شانازی مەکە بە باوک و باپیر
بە عیلمی بچووک قەت مەبە ئەسیر
لە چواردە پارچە و چەردەی کوردستان
کێ هەناسە با باڵی ئەکەم خان!
پڕۆفسۆر چیە و تەرانتۆر چیە؟!
لە ناو عەواما هەر وەک چەرچیە!
ناوی بەعزێکان ئەمڕۆ بیستوومە !
قازییم قبووڵ نیە!ژێنێڕاڵ موومە!!
وەکوو مێوو و ڕۆن ئەیانهاڕم گشت
ئەوەی بنوێنێ لە بۆ کوردان پشت!
لە هەر پارچەیەک ڕێبەرایەتی!!
لەو پارچەی ترا ئەیکرد جاشیەتی!
هەر ئاوا بووە و هەر وا هاتووە
کێ خۆی زل بکا !پێم گونم بووە!
لە ناوی کوردا نەمدی هیچ شێرێ
بۆ سەرۆک کۆمار خۆی هەڵبدێرێ!
قسەی گەلی کورد بکا بە گشتی
لە پێتەختەکەی قەدیم زەرتوشتی
بەڵام کە کردم گەوادێ نەبوو
پشتگیریم بکا ئەمڕۆ گشت هەموو
گەدایی پۆست و عەناوین دەکەن
خۆ لە سەر خەڵکی فەرزی هین! دەکەن!
تو خوا بەسی کەن قۆڕیات و قومپۆز
وەڵا لە چاو من هیچتان نینە تۆز!
ڕێبەڕانی کۆن تەواو بوون ڕۆیین
کەریەتی بەسە! شێر ئەمڕۆ خۆیین!
#شاباوک
١٥/٥/٤٠٣
برچسب:
نویسنده: نوید اسدی