من زۆر خەوبینم بە شەو و بە ڕۆژ
خەوان دەبینم ئاغا و مەلایان
زۆر عادی هەڵس و کەوتم لە گەڵی
وەک عوسمان نەبێ و منیش حەمە گیان!
شەهید بوو عوسمان لە ماڵی خۆیا
بە قسمەت نەکەی!؛ بمرم لە مەیدان!
گوللەی هیچ کەسێ نابڕێ ئەمن
مەگەر خوداوەند ڕەزا بێ قوربان
بە سەر و بەرۆ ئەڕوا ئادەمی
ئەگەر خوا نەخواس ئەجەلی ڕسان
لا حەولە و لاقووەتە ئیللا
بیللاهی بڵێ تا ئاخر زەمان
تۆزێ زیاد کەن بەم کۆڕە مێمبڕ
گیانتان دەرنەچێ بۆ خاتری قوڕعان!
#شاباوک #پەناگر #خەون
https://t.me/dr_mohammad_ghadami
١٠/٥/٤٠٣
برچسب:
نویسنده: نوید اسدی