خرید بک لینک

زۆر جاران ئەڵێم خوا بۆت کردمە کورد؟!

یا خود لە بۆچی بە سوننیمت کرد؟!

دوایمە ئەم دوانە لە وڵاتی ئێمە

هەر دەردی سەرە و چەرمەسەری مە!

ئیمامان لای من گەورە و ئازیزن

بڵێم خۆش ئەون بەو جۆرەش زیزن

مەگەر مام زەمان بۆ خۆی بێ حاڵی

بکا ڕافزی بە سەر و ماڵی!

خوا بکا بۆ ئەویش مل بەن هەر باشە

تاقی کردنەوەی بەڵێ بەلاشە

گلەییم نیە لە زۆران لە کەم

گلەیی دەکەم چون دەکەن ستەم

خوایە هەناسەم بگەیەنیتە جێ

پشتیوان کێیە؟گەر هەڵسمەپێ؟!

بە خوا ئەم خەڵکە هیچن بێ بوخار

گوناحە خۆتیان بۆ بدەی ئازار

بەڵێ جا شەوە و کاتی عیبادەت

شێعر لا دەبەم هەرباشە تاعەت

https://t.me/dr_mohammad_ghadami

١/٥/٤٠٣

#شاباوک

برچسب: نویسنده: نوید اسدی تاريخ: سه شنبه 2 مرداد 1403 ساعت: 19:37

صفحه بندی