خرید بک لینک

1 1

#دوکتۆر#مەلا#مەحەمەد#کوردوستانی

٢٧/٧/١٤٠١

1 1 1 1 1

1 1 ،عیززەت و سەخا

سەر خۆشی کەران دەستە بە دەستە

لە بەر ھەموویان داماو ھەڵ ئەستا!

قەزائەن پۆلێک مەلای تری شی

لێبوو ھەموویان بە حورمەت و ڕا

تایبەت سەردەشتی میوانی لێ بوو

یا خوا بمێنن جەماعەت مەلا

بەس کوردایەتی و شەڕەف نەفرۆشن

ئەوانە کەمن شوکر بۆ خودا

یەک مەلای ساحێب عەقڵ و تەوازوع

قەزای بکەوێ لە ھەزار غەڕڕا

غەڕڕایی و غوروور بۆ مەلا نیە

چونکە ئەو نانی میللەت کورد ئەخوا

بێ مەلا نابێ میللەتی ئێمە

ھیچ فەرقی نیە مەلا و مامۆستا

یەکەم مەعناکەی پڕ عیلمە برام

ئەوی دیکەیشیان زانا ھەم وەستا

حوکمەتی کوردی و سۆشیاڵ دێمۆکڕت

ھەم حیزب و دەوڵەت دەیبێ عولەما

بەڵام عولەمای زانا و ڕۆشنبیر

ماف پارێز ژن و نیشتیمانم کوا

مەلای ماڵەکێش بۆ حوکمەت عەجەم

بە تمەنم ناوێ ڕێگەی خۆی بڕوا!

برچسب: نویسنده: نوید اسدی تاريخ: چهارشنبه 27 مهر 1401 ساعت: 19:55

صفحه بندی