لە سنەی خوێناوی
ئەمڕۆ سیان کوژران
بۆ سەقز بگریم؟! بۆ سنە!؟
بۆ گۆرانیێژی گیراو
بۆ بێگوناحانی لێقەوماو؟!
بۆ بۆقێک یان دروشمێک بەر گوللەدراو!
بۆ دایکی بلووچی دڵسووتاو؟!
یان بۆ دەسی بەسراوی بێ چەکی خۆم
لە بەر ھەتاو!؟
ھۆنراوەی
#دوکتۆر_قەدەمی_کوردستانی
١٦/٧/١٤٠١
برچسب:
نویسنده: نوید اسدی