با 1 لە 1 1 1!
1 1 1 1 1!
1 من 1 1 1!
1 1 من ،به چه ميارزد؟!
پەلامارتان دا بۆ فیرقەی بەدکار
درۆزن و پیس؛حیز و نالەبار
ڕۆڵە ئافەرین !پاک و بێگەرد بوون!
بۆیە ئەشکانتان لە زاڵم ستوون
ئەستوونی درۆ باوی کەی ماوە؟!
گورزی لێ درا بە گورزی کاوە
جاران تەنیا بووم پەلیان ئەبەستم
ڕۆڵەم پێ گەیی گەیمە مەبەستم
پەلاماریان دام لە شاری تاران
گونەوێڵە و غیرەت ،کوردیان ئەتاران!
هێندەم نەڕاند من ھەناسەم نەما!
کوڕم بەدەستۆ خەریک بوو سک با !
سەرھەنگم تووڕ دا ھەریەک بۆ یەک لا
سەد دەبوون گە وا د لە ترسی ئاغا
تەلەبزوێنیان یەکسەر لێ بەستم
شکۆی درۆیان ھەر من شکەستم!!
ئەیانگووت کاکا! ئێرە ھەو نیە
ڕەئیس جمھووری قەت بۆ کورد نیە!
ئەمجار قسەم کرد بە ئەقڵ و تەدبیر
وتم با جارێ میللەت بکەم ژیر
پەل و مەچەکی کوڕانم زل بێ!
بەڵێ جا بەشکوو دوژمن پێ مل بێ
کچ دەنگی دلێر ،بوو لە پێش کوڕم!
کوتی من نایەم لە گەڵ تۆ دڕم!
ناوم #ژینایە و لە خوێنی کوردم
بێ ترسم لێتان حازر نەبەردم !
درۆ و مەسڵەحەت بۆم جیلە ؛تڕە!!
گوێی بۆ ناگرێ و ئەیکا بە قڕە
ھەمووی حیز نابێ بە خوا یەک میللەت!
موعتاد بوون خەڵکی بە درۆ و نەگبەت!
پەلاماری دە !ھەر کەس لە بۆت ھات!
فەورەن لە جێیا بۆ خۆی ئەبێ مات
لە پۆرتی بدە لە پۆرتی زاڵم
ھیچ ترست نەبێ مەشکێنە باڵم
سرودەی کوردی #دکترقدمی کردستانی
٣١/٦/١٤٠١
برچسب:
نویسنده: نوید اسدی