جوابی 1 و باسی سێ تەڵاقە و جاش گرتن!!
ڕفیق 1 1 !1 1!
1 1 1 1 لا بە لا
کە 1 1 1 بۆ 1!
1 1 ئابڕووی ئەڕوا!
حەیای ئەخەمە ناو قنگی کەرۆ
با واز بھێنێ لەو ئاکارە جا
جاش بۆ گایینە ناو میللەتی کورد!!
نەوەک سوار ببێ بە حوکمی مەلا!
ھەر مەلا فتوای وا بدا بە خوا
کەڵ بۆ مەلاژن فتوا دەم فووی با!
شوکر مەلای زانا و بە حورمەت زۆرن
کار وا نەماوە ناو کورد ئیشەڵڵا
دانێک شێتی کرد حاجی کەوکوژێک!
لە ئاخر عومری ناچار باجی دا!
خوا مەحفووزمان کا لە فتوای کەران
سێ تەڵاق ھیچ وەخت ناکەوێ یەک ڕا!
جەدوەل زەربە بۆ یان گاڵتە جاڕە؟!
ژیانی ھاوبەش پڕۆژەی کۆمەڵگا
ژن و پیاو سێ جار جا بە تەوافوق
لە یەک جیا بنۆ بە چەن ساڵ مەودا
ئەمجار بە ھیچ جۆر مارە ناکرێنۆ
ھەر کەسێ با دوای زیندەگی بڕوا
باقی لەفز تەڵاق بۆ حەلف و سوێنە
ھەر کەس خۆی کەر کرد کەفارەت ئەدا!
ھەر کەس تەڵاقی کەوت لە ھەورامان
بە ھیچ مەلایەک چاری نەکریا
بینێرنە لای من یان بە تەلەفون
کاری دروس ئەکەم مەلاھادی سا
سێ مانگ شەڕیان کرد لە گەڵ من ،مەلا
تایبەت سۆفیان خوا دەوامیان نا
لە سەر ئەوەی وا نانیان بڕاوە
بەم فتوای منە سێ تەڵاق نەما
جنێوێکی زۆر لە موکریانۆ
تا کوو ھەورامان بە برات دریا
منیش مێشم کرد لە مەلا و فەقێ
شێخی ڕەزام من !؛ھەموانم زڕ دا!
سەرم بە ھەموان شۆڕ کرد بە ئایە
کەوا ئەفەرمێ مەڕڕەتان ئیمزا
دووبار ڕەجعییە و ئاخر بائینە
عیددەی لە بەینە نابێ بە ھەوا
ژیان فشە نیە ژن بە چەن مناڵ
دەر بکەی لە ماڵ بەم گەوجە گەوجا
یان جاشێ گەوا سوار ئافرەتێ کەی
ناوی لێ بنێی جا شەرعی ھودا
بەسە تەواوە ھیوادارم قەت
بەم قۆڕیاتە کورد قەت خۆی کەر نەکا
دنیا گۆڕاوە کوا مۆدی ماوە
ئەم قسە و باسە لە ناو بازاڕا
سڵاوێک دەکەم لە دۆسی گیانیم
حیسامەدین گیان لە باخەکۆنا
ئەمجار یاریارم شێ عوسمان ناوێک
وا خۆشم دەوێ بێ نیاز و خوا
خوایش لە ھیچ کەس نەمکردووە نایکەم
بێ نیازم وام لە زیمنییەتا
ئەویش زیمنییەت ڕەسوولەڵڵا گیان
زیمنییەتی تامم مەعییت کوبڕا
د.کوردستانی٢٦/٥/١٤٠١
برچسب:
نویسنده: نوید اسدی