1 کورد:شاباوک /دڵدار/دوکتۆرقەدەمی کوردستانی٢١/٣/١٤٠١
من 1 1
1 بۆ دێ
1 1 جار
جێ بە جێ
بۆتان دەڵێم وردە وردە!
ھەموو کێوانی کوردستان
کانیاو ،کانزا
مەعدەن و کان
گشت ھی کوردە
ھەموو ڕووباری کوردستان
چەم و ئاوشار
زەریا و کەنار
مڵکی کوردە
شەھیدانی لە خوێن گەوزاو لە چوارپارچە
حەفتا ملوێن خەڵکی داماو
شاعێر و پسپۆڕ ؛ لێقەوماو
ماڵی کوردە
ئەزموونی سیاسەت و مێژوو
شەڕ و سوڵحی نھێن و ڕوو
پیاوانی نەرم و ھەم بەدخوو
ئافرەتانی ساحێب دڕوو
سەروەت و سامانی کوردە
بە پانتایی جوغڕافیا
لە موڵکی مێزۆپۆتامییا
دەوڵەتی بابێل و سوومەر
ئەکەدی و گووتی ھەتاکوو
زووحاکی توند و ھەم بەدفەڕ
باش بزانن
برایم و نۆحی پێغەمبەر
گشت ھی کوردە
ئەدی بۆ چی بێ دەوڵەتین
وا بێوڵەتین
گەردنمان بۆ گەلان پردە!؟
دەبێ پێ بگەین
کاتی ھاتووە
ھەڵە و لێک بڕان حەوا دەین
تەکان لە خەڵک و خودا دەین
لەوە زیاتر
نابێ ببین بە ئەبزۆردە
برچسب:
نویسنده: نوید اسدی