تێبینی پڕۆفسۆر قەدەمی: كارم بە فەلەستینی کۆن نیە لە کوێوە ھاتوون!؛ بەڵام عارەبێ کە دوای گرتنەوەی قو

ساخت وبلاگ

آخرین مطالب

امکانات وب

تێبینی پڕۆفسۆر قەدەمی:

كارم بە فەلەستینی کۆن نیە لە کوێوە ھاتوون!؛ بەڵام عارەبێ کە دوای گرتنەوەی قودس بە دەستی عومەری خەتتاب چوونەوە پاڵ ئیسڕائیل ھەمان ئەولادی سمایلی کوڕی برایم بوون!ئیسڕائیلی و کورد یەک نەتەوە و ژێنۆمن بەس لە بەر ئەو کۆمەکەی کورش لە دوای حەملەکەی بوختو ننەسر پێی کردن!ھەر پشتی ئێرانی بەر نایەن بڕوانە مەنێشە ئەمیر!؛بڵێی کورد و وڵاتی کورد پەلامارت ئەدات!دۆستایەتی بارزانی و یەھوودییەکان جیاوازە و تۆزێ ھۆی خزمایەتی و بنەجوویی عەشیرەتی خۆیانی ھەیە/نیوەی قورعان باسی مووسا و بەنی ئیسڕائیلە و لە بەین بردنی ئەوانیش مەتڵەبی دینی ئیسلام نیە بەس تۆزێک نووزە درێژ و زیادەخوازن و بە ھەموو پێوەرێک لە ئێرانی چاکترن و لە فەلەستینیش !بەس بە شەرتێ برابەشی فەلەستینی باوک براکانیان؛ کوڕانی ھاجەر؛ ڕەچاو بکەن/بەڵێ سەڵاحەدینیش دژ داگیرکاری ئەوان حەملەی پێکردوون و ئەمڕۆ شەڕ لە گەڵ ئەوان پێویستی ھیچ ئیسلامییەکی کورد و غەیری کورد نیە!ئەوان چۆن دینیان کردووەتە بنەمای دەوڵەت میللەت!؛ کوردیش ئەبێ ئیسلامی ڕۆشنبیرانە و قورعان؛بە ھێرمێنۆتیکی نوێ کە ئیدامەی تەوڕاتە؛بکەنە پشتیوانی دەوڵەتی کورد و لە گەڵ ئیسڕائیلیش یەک بن بەو مەرجەی ئەوان دژایەتی حوکمەتی کوردی نەکەن !ئەگەر بیکەن لەوانەیە شموولی ئەو ئایەتەی ئاخیروززەمانی واتە ئارماگێدۆنییەی قورعان بکەن کە پەلامارێکی تریان ئەدرێتەوە!!قورعان بە جوانی مێژوو و سیاسەتی جوو باس ئەکا بە داخەوە لای موسوڵمان و بە تایبەت ناسیونالیستی کورد بێ قەدرە!

١٠/٨/١٤٠١

https://t.me/dr_mohammad_qadami

http://mohammadghadami.blogfa.com...
ما را در سایت http://mohammadghadami.blogfa.com دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : ghadami-40a بازدید : 188 تاريخ : چهارشنبه 11 آبان 1401 ساعت: 16:05