http://mohammadghadami.blogfa.com

متن مرتبط با «كارم» در سایت http://mohammadghadami.blogfa.com نوشته شده است

تێبینی پڕۆفسۆر قەدەمی: كارم بە فەلەستینی کۆن نیە لە کوێوە ھاتوون!؛ بەڵام عارەبێ کە دوای گرتنەوەی قو

  • تێبینی پڕۆفسۆر قەدەمی:كارم بە فەلەستینی کۆن نیە لە کوێوە ھاتوون!؛ بەڵام عارەبێ کە دوای گرتنەوەی قودس بە دەستی عومەری خەتتاب چوونەوە پاڵ ئیسڕائیل ھەمان ئەولادی سمایلی کوڕی برایم بوون!ئیسڕائیلی و کورد یەک نەتەوە و ژێنۆمن بەس لە بەر ئەو کۆمەکەی کورش لە دوای حەملەکەی بوختو ننەسر پێی کردن!ھەر پشتی ئێرانی بەر نایەن بڕوانە مەنێشە ئەمیر!؛بڵێی کورد و وڵاتی کورد پەلامارت ئەدات!دۆستایەتی بارزانی و یەھوودییەکان جیاوازە و تۆزێ ھۆی خزمایەتی و بنەجوویی عەشیرەتی خۆیانی ھەیە/نیوەی قورعان باسی مووسا و بەنی ئیسڕائیلە و لە بەین بردنی ئەوانیش مەتڵەبی دینی ئیسلام نیە بەس تۆزێک نووزە درێژ و زیادەخوازن و بە ھەموو پێوەرێک لە ئێرانی چاکترن و لە فەلەستینیش !بەس بە شەرتێ برابەشی فەلەستینی باوک براکانیان؛ کوڕانی ھاجەر؛ ڕەچاو بکەن/بەڵێ سەڵاحەدینیش دژ داگیرکاری ئەوان حەملەی پێکردوون و ئەمڕۆ شەڕ لە گەڵ ئەوان پێویستی ھیچ ئیسلامییەکی کورد و غەیری کورد نیە!ئەوان چۆن دینیان کردووەتە بنەمای دەوڵەت میللەت!؛ کوردیش ئەبێ ئیسلامی ڕۆشنبیرانە و قورعان؛بە ھێرمێنۆتیکی نوێ کە ئیدامەی تەوڕاتە؛بکەنە پشتیوانی دەوڵەتی کورد و لە گەڵ ئیسڕائیلیش یەک بن بەو مەرجەی ئەوان دژایەتی حوکمەتی کوردی نەکەن !ئەگەر بیکەن لەوانەیە شموولی ئەو ئایەتەی ئاخیروززەمانی واتە ئارماگێدۆنییەی قورعان بکەن کە پەلامارێکی تریان ئەدرێتەوە!!قورعان بە جوانی مێژوو و سیاسەتی جوو باس ئەکا بە داخەوە لای موسوڵمان و بە تایبەت ناسیونالیستی کورد بێ قەدرە!١٠/٨/١٤٠١https://t.me/dr_mohammad_qadami بخوانید, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها