دەزانم جنێو بە ژن زۆر عەیبە! ژن بێ گوناحە و ھەر پیاوە قەحبە! بەڵام ھەندێ کەس ھێندە ناپیاون! ژن دۆستی

ساخت وبلاگ

آخرین مطالب

امکانات وب

دەزانم جنێو بە ژن زۆر عەیبە!

ژن بێ گوناحە و ھەر پیاوە قەحبە!

بەڵام ھەندێ کەس ھێندە ناپیاون!

ژن دۆستیان نەبی!ھەر ئەھلی قاون!

کە بووی بە دۆستی ژنیان ئەمجارە

دەبن بە دۆستت چینی پەتیارە!

چی بکەم فتواکە ئاوا وێستاوە

ھەر مەلا تۆفیق لە لای من پیاوە

فتوای جاش لێنان لەمێژە مەنسووخ

بووگە و تواو بوو نەیماوە ڕسووخ!

بەڵام ئەیژیێنمۆ بۆ بەعزێ ناپیاو

تا وەکوو نەکەن ئیتر میاومیاو!

لە باتین ؛زاھیر تونی ئەکەم ئەمشەو!

بە حەولی خودا لە دۆڵی خەسرەو

شەوێکی درێژ یەڵدا و چلە ناو

پیاو ئەکا بە ژن ؛ژن ئەکا بە پیاو!

نووری چاومن مەلایان سەردەشت

شەرت بێ؛بێ ئەوان نەچم بۆ بەھەشت!

حۆری حازرن نەک دانێ ھەزار!

بەڵام خواردنی پیاوی ھەرزەکار!

پیری وەکوو من خزری زەمان بم

مەگەر چاوەڕێی ڕەحمی ڕەحمان بم!

زاھیر بۆم بێنێ پانیاو و پانیە

وەکوو کەللا بێ ؛کاری وا نیە!

جا ئەگەر ھێنای لە دوور یا نزیک

لە گەڵی ئەبم بە دۆست؛نەک تەریک

ئەگەر ئیدامەی بدا بە کەری

ئەبم لە بۆ جێی شەوی مشتەری!

یا خوا کەس نەبێ بە دوشمن حاجی

بە قولاپی قەڵەم ئەیگرێ وەک تاجی!

وەک شەرابی سوور قولاپەی ئەگرێ

مەگەر بێ بە دۆست دەسی لێ ھەڵگرێ

بە گیانی خەدیج نامووسی ڕەسوول

بە عایشێی نازدار بە زارای بەتوول

داییکی چکۆلەی نازدارم ئایشێ

خەدیجەی کوبرا؛ با سەرم نەیشێ

ھەرکەس دۆستم بێ تیری بۆ ناخەم

دوژمن دەر ناچێ سەری لێ ئەدەم!

مەگەر بە ڕەحمەت حەق پەروەردگار

دڵم نەرم بێ و ڕقم بێتە خوار

سڵاوات لە دیاری نازداری ئەڵڵاە

مەست بم ھوشیار بم ھەر ڕەسوڵەڵڵاە

#شەتەح و ھەجو

٣٠/٩/١٤٠١

شێخی کوردستان

https://t.me/dr_mohammad_qadamiتم

http://mohammadghadami.blogfa.com...
ما را در سایت http://mohammadghadami.blogfa.com دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : ghadami-40a بازدید : 141 تاريخ : پنجشنبه 1 دی 1401 ساعت: 13:45