#دۆعا بۆ زیندانی و ژێر حوکمی مەلا و غەیر خوا تۆ ڕەحم کەی بە #فەرھا و فەرزاد بەڵێ نەڵۆسین شۆرەت #تەھ

ساخت وبلاگ

آخرین مطالب

امکانات وب

#دۆعا بۆ زیندانی و ژێر حوکمی مەلا و غەیر

خوا تۆ ڕەحم کەی بە #فەرھا و فەرزاد

بەڵێ نەڵۆسین شۆرەت #تەھازاد

#سامان سەیدی و #پەرھام لە سەقز

گشت مامۆستایان وەک#خزر نژاد

مەلا #سەیفوڵڵا و ھەمیش #نەسووحی

خوایە مەلای چاک خۆت بدەی نەجات

بۆ خاتری ئەسمای پاک و تەمیزت

بەو شھداللە لاالە یاد

خوا خۆی شاھیدی ئەدا لە سەرخۆی

نیە غەیری خۆی موئەسسیر عیباد

مەلائیکەی نوور لە گەڵ اولوالعلم

قائم بالقسط ؛غيرش همه باد!

عەزیز و حەکیم دوو ناوی بەرزی

واتە خوایەتی پێی ئەبێ موراد

بێ حیکمەت و ئەقڵ ناکرێ گەورەیی

وشکی ھیچ نیە لە دین ؛ھۆی عیناد

حیجابی زاھیر زۆر گرینگ نیە

لە بۆ باشەرەف لە حەدد نەبێ حاد

دژایەتی دین بە گشتی و ڕووتی

ئیفراتی تێدا نەکرێ بە زیاد

ئیعتیدال باشە لە بۆ مافخوازی

کورد ئاقڵ نەبێ کەس نایگا بە داد!

ئەگەر ئاقڵ بین بە حوکمەت دەگەین

بە ئوممێدی خوا و ھیممەت موستەزاد

ئیمشەویش دۆستێ پێی گوتم یاخوا

مەراکیش ناجیح ببێت و دڵشاد

یاخوا ھەر وابێ و دڵی موسوڵمان!

تۆزێ شاد ببێ و بۆی ببن مونقاد

لە کۆمیسیۆنی مەقامی ژنیش

ئێران دەرکرا بە شەق!؛وەک موعتاد!

شادی زۆرە یار خۆشحاڵە ئەمشەو

سەنا بەمانای مونیری چاو ھات

#دوکتور قەدەمی

#شاباوک کوردستانی

٢٣/٩/١٤٠١

https://t.me/dr_mohammad_qadami

http://mohammadghadami.blogfa.com...
ما را در سایت http://mohammadghadami.blogfa.com دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : ghadami-40a بازدید : 94 تاريخ : پنجشنبه 24 آذر 1401 ساعت: 11:39