#مەلا نامە مەلا چوار ڕۆژە خەوەریان بوەتۆ ڕەھبەرییان گەرەک!؛لە لای میللەتۆ! نا مامە! خراو حاڵی بووی ب

ساخت وبلاگ

آخرین مطالب

امکانات وب

#مەلا'>مەلا نامە

مەلا چوار ڕۆژە خەوەریان بوەتۆ

ڕەھبەرییان گەرەک!؛لە لای میللەتۆ!

نا مامە! خراو حاڵی بووی بابەت

کەسێ ڕەھبەرە ساحێو سیاسەت

بەڵێ لازمە زمنەن مەلایش بێ

عالمی فەوقی عالمەکان بێ

مەلا شوکر بکات!؛ مەندیلی مەحفووز!؛

بێ ؛نەیگەرەکە ڕەھبەری ھەنووز!

قازی و ئەوانە بێجگە لە مەلا

سیاسەتمەدار بوون ببی بێ بەڵا

مەرحوومی ئەحمەد کاک موفتی زادەش

عەللامە نەبوو بەس بێ غەلل و غەش

تانەی لە مەلا ئەدان چون سەر بوو

ھیچ مەلا دەستی ئەوی پێ نەبوو!

ڕێزی من دایمە لە بۆ مەلای باش

من مەلای مەلام! مەتە لە خەشخاش!

مەدە !پێت دەڵێم: کام مەلا ھاتە؟!

دەس نوخبەیک بگرێ بێژێ تۆ چەتە؟!

بە گیانە کەی خۆم ئیسەیش لە ترسا

بوونە یەکگرتە و پاڵیان وە یەک دا!

مەلا ئەونەیە بڵێ ھەر ببن!

ئەگینا زۆرتر بۆ بەرژەوەندن!

لە ھەر کوێوۆ بێ؛ با زوو شەن ئەکەن!

جارێ مەیلی دوور گەە وەتەن ئەکەن

کوا نەما مەردووخ؛ مردیش ڕەبێعی

مەلای گەورە ڕۆی؛ نەما شەجێعی

مەلای کوردستان گەر ئەونە پیاون

داوای سەروەریم بۆ سوننی داون

ئەو دەمەی چوومە تاران بۆ ڕیاسەت

جمھووری کوردان؛زۆر بە کیاسەت!

دە ساڵ حوکمیان دام مەلایەک تڕن

دەنگی ھەڵ نەبڕی بڵێ نەیکوژن!

لە حاکم شەرع و دەفتەرخانەدار

لە بونیاد شەھید مووچەخۆری شار!

دانێ ھەڵسا بڵێ بۆ سوننی

ئەم پیاوە کۆشای؛ بۆ دەکەن توننیی؟!

خوا ئەمپارێزێ شەیخولئیسلامم!

نە وەک ھی ئیسلام ھی کافرانم

کافر ؛موسوڵمان کێ شەرەفی بێ

دایمە لە لای من ئەبێ نیشتە جێ!

تازە کاتۆلیک باوی نەماوە

پڕۆتێستانتیسم ھاتە ئاڕاوە!

شەتەحییات

#دوکتۆر_قەدەمی_کوردستانی

https://t.me/dr_mohammad_qadami

٣٠/٨/١٤٠١

http://mohammadghadami.blogfa.com...
ما را در سایت http://mohammadghadami.blogfa.com دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : ghadami-40a بازدید : 96 تاريخ : سه شنبه 1 آذر 1401 ساعت: 14:19