#سیاسەت ؛#جەنگ و #جەفەنگ #دوکتۆر_قەدەمی_کوردستانی #شاباوک٢٧/٧/١٤٠١ #قەدیمی دەڵێن:#زۆردار و #بێعار

ساخت وبلاگ

آخرین مطالب

امکانات وب

#سیاسەت ؛#جەنگ و #جەفەنگ

#دوکتۆر_قەدەمی_کوردستانی #شاباوک٢٧/٧/١٤٠١

#قەدیمی دەڵێن:#زۆردار و #بێعار

دنیای خواردووە، باشترین وتار

ئەمڕۆکەش وایە #قەدەمی دەڵێ:

#بەرئەنداز؛ #تەنناز بووە #نیشتەجێ

#مناڵ و مەزن ؛یان #سێلێبرەیتی

بەڵێ پێش دەبەن خەبات و بەیتی

ھەم #بزووتنەوەی جیھانی ژنان

جا ڕێک ھاتووە لە بۆ #پشتیوان

ھەموویان بە جێن؛ بەس جێگەی #شێران

واتە #پۆلتیسییەن گەورە و بوێران

ئەوانەی ئاتەش تەھیەیان لێدا

تۆپچی بوون خەڵکی چوو بە دوویان دا

ھەر کوێر نابێتۆ ئەوان #ڕێکخەرن

بۆ مافی ژن و ھەم پیاو #ڕێبەرن

کاتی تەنگانە کە چۆڵ بوو مەیدان

ئەوان دەمێنن وەکوو #کەشتیبان

قسەی عەوامان لەوان ناکا کار

زۆردارن؛ بێعار!؛بەڵام ئەدەب دار

ھیوادارم جا بەرھەمی زەحمەت

ئەوان و #شەھید؛گشت بێتە ڕەحمەت

زۆردار بڕووخێ لە دوای زۆرداریش

تووش نەبین بە ھیچ یاری نەیاریش!

بە #دێموکڕاسی و ھەم #سەربەخۆیی

واز بێنین لە شەڕ؛ لە چل و چۆیی

کورد #حوکمەتی ئەبێ ئەگەر ئاقڵ بێ

نەخشەی نەیاران نەکا جێ بە جێ

خەڵک نەکا بە #شێر خۆی بێتە #ڕێوی!

کێ تەبعی وا بێ لەعنەت لە خێوی!

ئەمن نامێنم؛ ھیچیشم ناوێ!

بەس ھەزارانی وام دا بە ئاوێ!

تاڵ بێ یان شیرین تەوفیری چیە؟!

کوردی بێ ئەقڵ؛حوکمی قەت نیە!

ئەگەر تێ بگا سەرێ ناو سەران

جا دەر ئەھێنێ؛لێرە و ھەندەران

http://mohammadghadami.blogfa.com...
ما را در سایت http://mohammadghadami.blogfa.com دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : ghadami-40a بازدید : 140 تاريخ : چهارشنبه 27 مهر 1401 ساعت: 19:55