چەن مەلای کۆلکە سووک و ھەم چرووک! بێ سەواد؛ بێ ئەقڵ ؛بێ ئەدەب ،سەر پووک! دەڵێ ئێمە چووین لە بۆ کەربە

ساخت وبلاگ

آخرین مطالب

امکانات وب

چەن مەلای کۆلکە سووک و ھەم چرووک!

بێ سەواد؛ بێ ئەقڵ ؛بێ ئەدەب ،سەر پووک!

دەڵێ ئێمە چووین لە بۆ کەربەلا

بەس بۆ زیارەت غەوسەکەی بەغدا!!

درۆ بۆ ئەکەی تۆ خوێڕی تەرەس؟!

خوێنەکەی حسەین بتکاتە قەقنەس!

لەوە سووکتر بی لای خەڵک و لای خوا

گەر بۆ غەوس ئەچی بچۆ نەک ئێستا!

لە کاتی ترا بۆ غەوسو و حوسەین

ھەر دووکیان بچۆ احدی الحسنیین!

کێ قسەت پێ بڵێ ئابڕووی ئەبەم

بەس چون ئیسە چووی بۆ ڕیای عەجەم !

نە خوا قبووڵیە نەوەک پێغەمبەر

ئەشبیتە پەندی لۆتی و غەزەنفەر!

یەک دەڵێ جاشە و یەک دەڵێ بێ مووس!

خولاسە نامووس موڕائی لە خووس!

حەیا و ئابڕووت پێوە نامێنێ!

حسەین داماویش حەقت نیەسێنێ!

زوو بڵێن تۆبە و سڵاو بۆ عومەر!

شەکرمان خوارد و ببوورن گوزەر

سوننی ئاشقی قەبری حوسەینە

بەڵام بیدعەتە ئەم ڕێ پەیوەینە!

عەمەل دروست کە زیارەتت ناوێ

ڕەسووڵ پێت دەدا لە کەوسەر ئاوێ

شێت و شوور نابەن ڕێگە بۆ لای یار

بکەن ئیستیغفار حەق پەروەردگار

درۆ و پاساو بۆ کاران مەھێنن

تڕ لە گەڵ تەوراس تێک ھەڵ مەچوێنن!

ھەجوی مەلای ڕیاباز و سڵاو بۆ حسەینی گیانباز!/

دوکتۆرقەدەمی ٢٥/٦/١٤٠١

http://mohammadghadami.blogfa.com...
ما را در سایت http://mohammadghadami.blogfa.com دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : ghadami-40a بازدید : 127 تاريخ : يکشنبه 27 شهريور 1401 ساعت: 17:53