مەعییەت/زمنییەت/شێعری عیرفانی دوکتۆر شێخ قەدەمی کوردستانی٢٣/٥/١٤٠١ دیسان بۆت بکەم باسی مەعییەت زمنی

ساخت وبلاگ

آخرین مطالب

امکانات وب

مەعییەت/زمنییەت/شێعری عیرفانی دوکتۆر شێخ قەدەمی کوردستانی٢٣/٥/١٤٠١

دیسان بۆت بکەم باسی مەعییەت

زمنییەت ڕەسووڵ بە قوربانییەت

واتە خۆشویستن ڕەسووڵەڵڵا گیان

لە گەڵ ئەوا بی بە دڵ و بە جان

نەک وەک مەسیحی بە خوای بزانی!

بەڵکوو وەک باوکێک شان بەی لە شانی

بە قوربانی بی چاوی ماچ بکەی

ئەوەیە مانای مەحەبەت بە حەی

سڵاوات و سەلام ھەمیش ئیرادەت

بنوێنی دایم ھەتا قیامەت

ھەر کەسێ بیبێ ئا ئەم حاڵەتە

لە ئیمام و شێخ ؛ھەمووی بێ منەتە

نابێ ڕیزەخوار ھیچ مەشایەخێ

بۆ خۆی بە نەبی یەکسەر وەسڵ ئەبێ

ئەگەر بزانی سەلامو عەلەیک

ایھاالنبی مانای بدەی لێک

پێویستت نابێ بە ھیچ کەس و کار

ئەو لە بۆ ئەتۆ ئەبێ پشت و چار

گەرچی ئەم پلە کاری ھەموو کەس

نیە بەڵام من دەرم خست نەفەس

ئیسمی ئەعزەمە و ڕەمزی گەورە خۆش

بەس بە شێر نەبێ نایەتە بەر کۆش

ئەساسی دینت تەوحید تەمەرکوز

لە دوای ئەوە جا بکەی تەلەمموز

لە خزمەت قورعان لە خزمەت ئوستاد

نەبی خاتەمە و جا باسی مەعاد

دنیای کوانتۆم ئەبەر ڕیسمان

گەر لێی حاڵی بی ئەچیتە عاسمان

کانسێنتڕەیشێن ؛کرم چاڵ ؛سیڕات

لە چاڵی سیای نار ئەتدا نەجات

زەمان بشکێنە بچۆرە مێعراج

کاری موئمینە لە نوێژا عیلاج

دەرمانی دەردی بێ دەرمانە نوێژ

پەنا بە ئەڵڵای مێھرەبانە بوێژ

بوێژە بخوێنە ایاک نعبد

عەبد ناپەرەستم سەر بەرز و مل قوت

مانای وانحر ە بە ھێرمێنۆتیک

لێک وەدەی وشەی بە عیلم و تەکنیک

جارێ با بەس بێ قوربانی باشە

بەس ھەوەس و بوت بۆ خۆت بتاشە

+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و سوم مرداد ۱۴۰۱ساعت 23:37&nbsp توسط دکترمحمد قدمی  | 

http://mohammadghadami.blogfa.com...
ما را در سایت http://mohammadghadami.blogfa.com دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : ghadami-40a بازدید : 151 تاريخ : دوشنبه 24 مرداد 1401 ساعت: 8:44