وەڵامی شێعرێکی شێرکۆ بێکەس: دوکتۆر قدەمی/شاباوک١٥/٥/١٤٠١ من وا ناڵێم عەرزم زۆرە! لێر و لەوێ باسی ھ

ساخت وبلاگ

آخرین مطالب

امکانات وب

وەڵامی شێعرێکی شێرکۆ بێکەس:

دوکتۆر قدەمی/شاباوک١٥/٥/١٤٠١

من وا ناڵێم

عەرزم زۆرە!

لێر و لەوێ

باسی ھەڵەبجە زۆر قووڵە

کاری خۆیی ناماقووڵە

وا پاسداری بردە ئەوێ

مامە گەورەیش

ببوە ناوبژیی شێعەکان

بەڵێ بەڵێ مامی کوردان!

تا ئەو مابوو

قەت لە بەغدا شەڕیان نەبوو!

ھەموو دژی کورد وەستابوو!

بەڵام ئێستە یەکتر دەخۆن !

شوکر بۆ خوا زۆر ڕەنجەڕۆن

یا خوا نازادارانی عارەب!

بۆمان بە جێ بێڵن و بڕۆن!!

بەڵێ دیسان مامی خۆمان

بۆ دانیشتنی قاسملوو

لە گەڵ دیپلۆمات پاسداران

لە بەینا بوو!

حیزبی خۆمان بێ خەبەر بوو

ئەلئەسەف زوو

ھەر لە زووەوە

ئەم کوردە بوو فریو خواردوو!

بەڵێ لە بۆ شەڕەفکەندیش

بەھەڵە چوو!

زامی ھەڵەبجە و کەرکووک و لە گەڵ عەفرین

دەردی ئەنفال و ئاش بەتاڵ

خەیانەتی تازە و دێرین

گەلێ زۆرن

بەڵام ئێمە

ھەر کورد بووین و ھەر کورد ئەبین

بڵێی ئەو ڕۆژە ببینین!؟

بڵێن کورد ھەموو یەکگرتووین!؟

////////

پاسدارێکم بینی

بەسەر منی ھەڵەبجەوە دەگریا

و

کەچی

خێرا خێرا

دەستی دەکرد بە گیرفانیدا و

لە دنکە گلێنە مێوژەکانی

سنە و سابلاخی دەخوارد !

شێرکۆبێکەس

https://t.me/kurdishNationalism4

+ نوشته شده در  شنبه پانزدهم مرداد ۱۴۰۱ساعت 14:43&nbsp توسط دکترمحمد قدمی  | 

http://mohammadghadami.blogfa.com...
ما را در سایت http://mohammadghadami.blogfa.com دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : ghadami-40a بازدید : 149 تاريخ : دوشنبه 17 مرداد 1401 ساعت: 14:09