«ڕفیق» دڵدار کوردستانی /دوکتۆر قەدەمی ١٦/٥/١٤٠١ چلۆن چۆن وا دەبێ ڕەسمی ڕفاقەت؟! ئەمن بۆ تۆ وەکوو شێ

ساخت وبلاگ

آخرین مطالب

امکانات وب

«ڕفیق»

دڵدار کوردستانی /دوکتۆر قەدەمی ١٦/٥/١٤٠١

چلۆن چۆن وا دەبێ ڕەسمی ڕفاقەت؟!

ئەمن بۆ تۆ وەکوو شێت و ئەتۆیش قەت

لە شەیدایی دڵی من قەت نەپرسی

مونیری چاوی من !وایە سەداقەت؟!

بە چاویلکەی دوو چاوی پڕ لە نازت

بە ساردی ئەو سوھەیلای بێ مەحەببەت

دڵم دەرھاتووە بۆ تۆ عەزیزم

ئەتۆی شاھی جەوانان یار سەعادەت!

گوتی دوێنێ بەمن یارێ چ شەیدا

دە کاول بێ ھەموو دونیا و قیامەت

ئەگەر تێیدا نەبێ یارێکی ھاوڕاز

بە ھاودەردی؛ دەست مل کا بە سیححەت

بە موژگانی وەکوو تیر و چەقۆی خۆی

دڵت لەت کا لە کار و ئیش و تاعەت

ڕفیقی ئەعلەکەم تۆیی موحەممەد!

دەبیڵێ با دڵم خۆش بێ بەشارەت

بەڵێ چیمەن نەماوە وا خەزان ھات

لە بۆ چاوی کز و دەستی تەریقەت

چ شێخێکم نەزانم من لە دەردت

ڕەبی کوێر بێ مەلای بێ عیلم و عیللەت

لە ڕێگەی ئیشقی تۆ دا خوێن ئەڕێژم

چ باکم من لە تیرە یان لە تانەت!؟

سەر و ماڵ و ژیانم ڕۆیی ئەمما

وەکوو سیبتی نەبی مایل شەھادەت

دەمێ شاباوک دەمێ دڵداری تۆمە

لە بۆ تۆ مشتەری دایم بە حوججەت

لە ھاوپیاڵەی زەمانە زۆر زویرم

لەواندا کوا ھەیە پیوای بە غیرەت

ئەتۆم من دەس کەوێ کوانێ دەھێڵم

کە بنوارێ بە تۆ دا دوور لە قیمەت

+ نوشته شده در  یکشنبه شانزدهم مرداد ۱۴۰۱ساعت 18:43&nbsp توسط دکترمحمد قدمی  | 

http://mohammadghadami.blogfa.com...
ما را در سایت http://mohammadghadami.blogfa.com دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : ghadami-40a بازدید : 167 تاريخ : دوشنبه 17 مرداد 1401 ساعت: 14:09