وەسیەتی کوردان! بمشۆ مردوو شۆر حاڵم خرابە عەیبم دەر مەخە! زوو ؛مەردی چا بە! بمشۆ مردوو شۆر لە دنیام

ساخت وبلاگ

آخرین مطالب

امکانات وب

وەسیەتی کوردان!

بمشۆ' href='/last-search/?q=بمشۆ'>بمشۆ مردوو' href='/last-search/?q=مردوو'>مردوو شۆر' href='/last-search/?q=شۆر'>شۆر حاڵم خرابە
عەیبم دەر مەخە! زوو ؛مەردی چا بە!
بمشۆ مردوو شۆر لە دنیام بێزار
دەڕۆمە قاپییەی خودای کردگار
مەڕوانە خاڵم تو خوا مردووشۆر
قوتبی کەماڵم مەمزانە بە کۆر
ئاگام لە ئەفعال ئەم سەکەناتتە
مردووشۆر زوو کە !چاوم لە چاوتە!
بە تەن یەک لەشێ لە دنیا کەم بوو
بەڵام مردووشۆر؛قەڵای دژ جەم بوو!
عەجەم و عارەب بە دەسیۆ زەلیل
کوردی خزمەت کرد بە فەکت و دەلیل 
تۆ خوا مردوو شۆر زوو بکە کفنم
زوو با وەر گرن جەوازی دفنم!
خاکی کوردستان گەر بمشارێتۆ 
زۆر لێی مەمنوونم کەس نەپاڕێتۆ
چون زۆر مەبڕووکە ئەم ئاو و خاکە
چی بکەم ناڕەسەن بۆی خەتەرناکە
دەیفرۆشێتە گشت نامەرد و زۆردار
حوکمەتی زاڵم داگیرکەر غەددار
لەعنەت لەو کەسەی وا خاکفرۆشە
لەشفرۆش لە حاست ئەو ناوی خۆشە!
لەشفرۆش لەشی خۆی دەدا بە پەنگ
نیشتمان فرۆش لە گەڵ خوایە جەنگ!
من چوومە ژێر خاک تەڵقینم مەکەن 
دین و ئیمانی خۆم لێ حاڵی ھەن!
ئاڵایەکی کورد بپێچنە کێلم 
با دنیا نەڵێ کە گێژ و گێلم !
گەر حوکمەتم بێ حیزێکی عەجەم 
بۆ ھەموو ڕۆژێ بانگم کا بۆ خەم؟!
خەمی دادخانە و حیزخانەی درۆ
لە سەر دڵی کورد ھەستا وەک دڵۆ
نەحلەت لە شێخ و ئیمامتان زاڵم 
شەیتان باشترە لێتان ؛بە ماڵم
وەسیەتم نەکرد لە بۆ مردن گیان 
ئەژیم بە ژینی گەلی کوردستان
مەتڵەبم بوو خۆف لە دڵما نیە
عيلم و سوڵتەی من سولەیمانییە
لە ئینس و لە جن بێ باکم ئەمن
کوردم بە دژ کورد لە قەبریش دوژمن!

مردوونامە!/دوکتور قەدەمی /ڕێبەر کوردستانی٢٩/١٠/٤٠٠

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و نهم دی ۱۴۰۰ساعت 1:46&nbsp توسط دکترمحمد قدمی  | 

http://mohammadghadami.blogfa.com...
ما را در سایت http://mohammadghadami.blogfa.com دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : ghadami-40a بازدید : 174 تاريخ : يکشنبه 24 بهمن 1400 ساعت: 21:09